ھەدەپە داوای دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی دەكات لە توركیا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f819441e-27d7-457b-b3cf-ac44ba942a50/prozhay%20hdp.ism/manifest

K24 - سلێمانی

شاندی ھەدەپە لە سەردانەکەیاندا بۆ ھەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی داوە بە سەرجەم لایەنەکان بۆ ئەوەی دووبارە لەسەر یەک مێز کۆببنەوە و کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بھێنن، ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ لایەنێک وردەکاری پڕۆژەکەی نەخستووەتە روو. لە ھەمان کاتیشدا دەوترێت شاندی ھەدەپە داوایان لە ھەندێک پارتی باشوور کردووە رۆڵیان ھەبێت لە چارەسەری کێشەكانی تایبەت بە باکووری کوردستانەوە.