ماسته‌رپلانی بێخاڵ كه‌وته‌واری جێبه‌جێكردنه‌وه فرۆشگه و چێشتخانه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه
حكوومه‌ت بڕی یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ماسته‌رپلانی هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ كه‌وته‌واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و بڕیاروایه له‌هاوینی داهاتوودا ئه‌و هاوینه‌هه‌واره به‌دیزاینیكی نوێ به‌ڕووی گه‌شتیاراندا بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی ماسته‌رپلانه‌كه‌ش، ژماره‌یه‌كی زیاتری هۆتێل و چێشتخانه‌كان دروست ده‌كرێن.
قۆناغی یه‌كه‌می ماسته‌رپلانی هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ كه خۆی له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فرۆشگاو چێشتخانه‌كان ده‌بینێته‌وه كه‌وته‌واری جێبه‌جیكردنه‌وه.
دوای پێنج ساڵ له‌هه‌وڵ و كۆششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دواجار خاوه‌ن موڵكه‌كانی هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ ڕازی بوون به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاوینه‌هه‌واره‌و بنیادنانه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ه‌كی ئه‌ندازه‌ی به‌جۆڕێك بگونجێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره جیهانیه‌كان له‌بواری گه‌شتیاریدا.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌كه به‌گرنگ ده‌زانیت و پێیوایه جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانی بێخاڵ وه‌ك ده‌سپێكی پڕۆژه‌كانی بواری گه‌شتیاری ده‌بێته‌هۆی پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌باشوی كوردستان.
به‌پێی ماسته‌رپلانه‌كه (10 تا 15) كۆشكی فرۆشیاری و ژماره‌یه‌ك میوانخانه‌و چێشتخانه‌و خواردنی خێرا‌و گازینۆ و چێشتخانه‌ی نێو ئاو به‌دیزاینی سه‌رنجڕاكێش له‌سه‌رئه‌ركی خاوه‌ن موڵكه‌كان دروستده‌كرێن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بڕی یه‌ك ملیار دیناری وه‌ك ده‌سپێك بۆ ڕێگاوبان و پرد‌و جوانكاری بێخاڵ ته‌رخانكردووه.