ھێمن ھەورامی: پارتی پشتگیری لە داواكاریی ئاشتیخوازانەی خۆپێشاندەران دەكات

"پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دژی ئەوەن ھەر ھێزێكی سیاسی خۆپێشاندان بۆ مەرامی سیاسی بەكاربھێنێت"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d500764c-207e-49bd-a1c5-6eceb6cdc363/Hemn%20Hawrami.ism/manifest

K24 - ھەولێر

هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به‌ كوردستان24 راگه‌یاند،‌ پارتی پشتگیری له‌ داواكاریی‌ ئاشتیخوازانه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كات، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دژی ئه‌وه‌ن هه‌ر هێزێكی سیاسی خۆپیشانده‌ران بۆ مه‌رامی سیاسی و تێكدانی ئارامی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنێت.