خۆپێشاندەرانی سلێمانی پابه‌ندی كاتی دیاریكراوی لیژنه‌ی ئه‌منی نابن
K24 - سلێمانی
دڵشاد بابان یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی سلێمانی به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌وان پابه‌ندی كاتی دیاریكراوی خۆپیشاندانه‌كانی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی نابن.
ئه‌و رێكخه‌ره‌ی خۆپیشاندانی مامۆستایانی سلێمانی ده‌شڵێت، خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام كاتی كۆتایهاتنی خۆپیشاندانه‌كان دیارنییه و مامۆستایان بڕیاری كۆتاییهاتنی ده‌ده‌ن.
پێشتر لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندبوو، خۆپیشاندانه له كاتژمێر 9 تاوه‌كو 11 به‌یانی ده‌بێت.