ترەمپ: ئیسرائیل دڵخۆش نیيە
گوتى: ئیسرائیلییەکان بە رێکكەوتنەکە دڵخۆش نین، رێكکەوتنەکەش بەخراپترین رێکكەوتنی مێژوو دادەنێت، هیلاری کلینتۆنی دیموکراتییەکانیش پشتگیری رێکەوتنەکە دەکات.
K24 – ههولێر:
هەردوو کاندیدی سەرۆک کۆماری ئەمریکا گفتوگۆیەکی تووندیان لەسەر پرسی ئێران بەگشتی و رێکكەوتنی ئەتۆمی کرد، دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان گوتى: ئیسرائیلییەکان بە رێکكەوتنەکە دڵخۆش نین، رێكکەوتنەکەش بەخراپترین رێکكەوتنی مێژوو دادەنێت، هیلاری کلینتۆنی دیموکراتییەکانیش پشتگیری رێکەوتنەکە دەکات.