بۆچوونى گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ باره‌ى ترامپ و هيلارى كلينتۆنه‌وه‌

وتیشی رێز لە ھەردوو کاندیدە دەگرین و ھیوادارین ھەریەکێکیان دەربچێت درێژە بەم پەیوەندیانە بدات کە ئێستا لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیانە.

K24 – هه‌ولێر:

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کاندیدان ھیلاری کلینتۆن و دۆناڵد ترەمپ و تێڕوانینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەو باوەڕەدام ھەر کاندیدێک ببێتە سەرۆک درێژه‌ بە شەڕی داعش دەدات، چونکە لەناوچوونی داعش لەبەرژەوەندی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە.

وتیشی رێز لە ھەردوو کاندیدە دەگرین و ھیوادارین ھەریەکێکیان دەربچێت درێژە بەم پەیوەندیانە بدات کە ئێستا لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیانە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/115d282a-8e5c-42b9-8454-82313a5adaa4/Safin%20Dizayi%20US%20Candidate.ism/manifest