مامۆستایانی سلێمانی زەنگی بایكۆتیان لێدا

K24 - سلێمانی

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی لە شەقامی سالم گربوونەوە و پێچەوانەی شارەكانی دیكەی كوردستان كە ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا، مامۆستایانی سلێمانی زەنگی بایكۆتیان لێدا".

گوتیشی: "دەرگای ھیچ قوتابخانەیەك لە سلێمانی و دەوروبەری نەكراوەتەوە، ئەوان دەڵێن تا ئێستا داواكانیان جێبەجێ نەكراوە، داوا دەكەن سەرجەم مووچەكانی ماوەی رابردوویان بۆ خەرج بكرێت ئەوكات دەوام دەكەن".