سۆسیالست دیموكرات: بە گرنگییەوە لە سەردانی شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا دەڕوانین
حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان راگەیاندراوێك لەبارەی سەردانی شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بڵاو دەكاتەوە
K24 – ھەولێر
لەبارەی سەردانی شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان راگەیاندراوێك بڵاودەكاتەوە و ئەو سەردانە بە گرنگ دەزانێت بۆ چارەسەری كێشەكانی چارەنووسی گەلی كورد لە باشووری كوردستان.
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م سه‌ردانه که بووه هۆى تواندنه‌وه‌ى ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که‌ى له نێوان هه‌ولێر و بەغدا دروستبوو، چونکه بەغدا وێستگه‌یه‌کى گرنگه بۆ به ده‌ستهێنانى مافى چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مان، وه له‌م قۆناغه‌دا هاوکارى وهه‌ماهه‌نگى هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و رزگارکردنى مووسڵ پێویسته".
محمەمەد حاجی مەحموود سكرتێری سۆسیالست دیموكراتی كوردستان كە یەكێك بوو لە ئەندامانی شاندەكەی ھەرێم بۆ بەغدا، لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوی حزبەكەی لەبارەی بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەنێوان ھەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان ئەوە خراوەتەڕوو : "بۆ به‌دواداچون ودۆزینه‌وه‌ى میکانیزمى گونجاوبریاروایه چه‌ندین لیژنه‌ى هاوبه‌ش له نێوان حکومه‌تى هه‌ریم و بغداد کوببنه‌وه".
دەقی راگه‌یه‌ندراوى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى کوردستان بۆ بوغدا:
جه‌ماوه‌رى خۆڕ‌اگرى کوردستان ...
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان ....
دواى ئه‌وه‌ى ساڵانێکى زۆره گه‌لانى عێراق له دیکتاتۆریه‌ت رزگاریان بوو قۆناغێکى نوێ ده‌ستى پێ‌کرد به ئومێدى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م پێکهاته و نه‌ته‌وه‌کان به مافه‌ره‌واکانیان شادبن و عێراقێکى نوێ دروست بکرێت تیایدا هه‌مو نه‌ته‌وه‌کان شه‌ریکى راسته‌قینه‌بن له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام ئه‌وشه‌راکه‌ته وه‌ک پێویست نه‌هاته‌دى ئه‌وه‌ش چه‌ندین نه‌هامه‌تى وگرفتى به‌دواى خۆیدا هێنا وه‌ک برینى بودجه‌ى کوردستان و دروست بونى داعش و ململانى ناوخۆییه‌کان و ئاواره‌بونى هاووڵاتیان،که گه‌لانى عێراق باجه‌که‌یاندا، کوردستان له دواى برینى بودجه‌که‌ى ژماره‌یه‌کى زۆر ئاواره‌ى پێکهاته جیاوازه‌کان روویان تێکردوو بوه بارگرانى، بۆیه له‌سه‌رداواى لایه‌نه‌سیاسیه‌کانى کوردستان، به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش و کۆتایهێنانى وچاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ، شاندێکى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى به‌رێز (مسعود بارزانى ) و به‌شدارى زۆرینه‌ى لایه‌نه‌سیاسیه‌کان وله نێویاندا (حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان) سه‌ردانى شارى (بغداد)یان کرد و چه‌ندین دیدارى تایبه‌ت و به کۆمه‌ڵیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران ولایه‌ن و پێکهاته جیاوازه‌کانى سونه‌و شیعه ئه‌نجامدا، که گرنگى خۆى هه‌بوو به تایبه‌ت دیدارى تایبه‌تى هه‌ردوو به‌رێزان (مسعود بارزانى ) سه‌رۆکى هه‌ریمى کوردستان و به‌رێز(حیدرعبادى ) سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق ، (
حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان) به گرنگیه‌وه ده‌روانێته ئه م سه‌ردانه که بووه هۆى تواندنه‌وه‌ى ئه و به‌سته‌ڵه‌که‌ى له نێوان (هه‌ولێروبغداد) دروست بوو ، چونکه (بغداد) وێستگه‌یه‌کى گرنگه بۆ به ده‌ستهێنانى مافى چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مان، وه له‌م قۆناغه‌دا هاوکارى وهه‌ماهه‌نگى هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش و رزگارکردنى موصڵ پێویسته، بۆیه مه‌سه‌له‌ى مافى چاره‌نوسیى گه‌له‌که‌مان و کێشه‌ى بودجه و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئازادکردنى موصڵ و یاساى نه‌وت و گاز له‌وته‌وه‌ره گرنگانه‌بون که شانده‌که گفتوگۆیان له باره‌وه‌کردو (بغداد) به‌سه‌رجه‌م پێکهاته ولایه‌نه جیاوازه‌کانى لێک تیگه‌یشتنى باشیان هه‌بوو، سه‌ره‌راى ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌ش له نێوان به‌رپرسانى هێزه چه‌کداره‌کانى عیراق و به‌رپرسانى هێزى چه‌کدارى هه‌رێم بۆ ئاماده‌سازى بۆ ئازادکردنى موصڵ و دانانى پلانى سه‌ربازى.
جه‌ماوه‌رى کوردستان ..
سه‌ردانى شانده‌که به‌و پێکهاته‌یه وێستگه‌یه‌کى تر‌ى خه‌بات و تێکۆشانه بۆ گه‌له‌که‌مان و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان وکوتایهێنان به نه‌هامه‌تیه‌کان و قورسی بارى بژێوى هاوڵاتیان و به ده‌ستهینانى مافه نیشتمانى ونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، که تیایداشانده‌که‌ى کوردستان به راشکاوانه داواى مافی چاره‌نوس گه‌لى کوردیان کرد که پێشتر باسکردنیشى به جۆرێک له جۆره‌کان قه ده‌غه بوو، وە گفتوگۆى له باره‌وه کرا، به جۆرێک که عێراق به شێوازێکى نوێ به‌رێوه‌بچێت و شه‌راکه‌تى راسته‌قینه‌ى تیادا به‌رجه‌ست بێت یان هه‌ردولا ببنه دوو دراوسێى و به ئاشتى پێکه‌وه له ناوچه‌که‌دا بژین، بۆ به‌دواداچون ودۆزینه‌وه‌ى میکانیزمى گونجاوبریاروایه چه‌ندین لیژنه‌ى هاوبه‌ش له نێوان حکومه‌تى هه‌ریم و بغداد کوببنه‌وه، ده‌ره‌نجامى کۆتای لاى حکومه‌تى (بغداد) ه وکاریگه‌رى ده‌بێت له سه‌ر ئاینده‌ى عێراق، بۆیه جه‌ماوه‌رى کوردستان دڵنیاده‌که‌ینه‌وه که حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان هه‌مو رێگایه‌ک ده‌گرێته‌به‌ر بۆبه‌ده‌ستهێنانى مافى گه‌له‌که‌مان و پێشمه‌رگه و دڵسۆزى گه‌له‌که‌مان ده‌بین بۆکۆتایهێنان به نه‌هامه‌تیه‌کان، وه ئومێده‌وارین ئه م سه‌ردانه ببێته هۆى یه کریزى زیاتروسه‌رکه‌وتنى زیاتر بۆگه‌له‌که‌مان و کوتایهێنان به کێشه‌و گرفته‌کان.
- سه‌رکه‌وتوبێت خه‌باتى ره‌واى گه‌له‌که‌مان.