باڵی زۆرینەی یەكێتی و گۆڕان باس لە ئاستەنگەكانی بەردەم رێككەوتننامەكەیان دەكەن
K24 – ھەولێر
ئەمڕۆ باڵی زۆرینەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە، لە راگەیاندراوێكی ھاوبەشدا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە لە كۆبوونەوەكە باسیان لە لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم رێككەوتنەكەیان كردووە.
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و رێكه‌وتنامه‌ی سیاسی نێوان هه‌ردوولا كرا, هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌كه و لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می تاوتوێ كرا".
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە: "له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی قه‌یرانی سیاسی و دارایی هه‌ڵسه‌نگێندراو جه‌خت له‌سه‌ر باشكردنی گوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستان كرایه‌وه".
ئەمە لە كاتێكدایە كە باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی بەشداریان لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان یەكێتی و گۆڕاندا نەكرد، پێشتریش لە راگەیاندراوێكدا ئەوەیان خستووەتەڕوو كە ھەر بڕیارێك لەناو حزبكەیان بەبێ ئەوان بدرێت پێی رازی نین و شەرعیەتی نییە.