به ڤیدیۆ...تۆتێنهام تامی یه‌كه‌مین شكستی به گواردیۆلا چه‌شت
براڤۆ لێدانی سزای گه‌ڕانده‌وه
له گه‌ڕی حه‌وته‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی تووشی یه‌كه‌مین شكست له‌م وه‌رزه كرد، كاتێك به 2 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌ی له تیپه‌كه‌ی گواردیۆلای پێشه‌نگی خوله‌كه برده‌وه.
له خوله‌كی 9 ئه‌لێكسانده‌ر كۆلارۆڤ ناوه‌ڕاستكاری مانچێسته‌ر سیتی به هه‌ڵه گۆڵێكی له‌خۆیان تۆمار كرد، دواتر هه‌ر له هه‌مان گێم، دێل ئالی له خوله‌كی 37 دووه‌مین گۆڵی بۆ تۆتێنهام زیاد كرد.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 65 لێدانێكی سزا له به‌رژه‌وه‌ندی تۆتێنهام هه‌ژمار كرا، به‌ڵام ئیریك لامێلای ئارجێنتینا له‌ده‌ستیدا، كاتێك براڤۆی گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر سیتی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌رانه تۆپه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه، یارییه‌كه تا كۆتایی به دوو گۆڵی بێ‌وڵام به‌سوودی یانه‌ی تۆتێنهام كۆتایی هات.
مانچێسته‌ر سیتی به 18 خاڵ له لوتكه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه مایه‌وه، یانه‌ی تۆتێنهامیش به 17 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م جێگیر بوو.
گۆڵی دووه‌می دێلی ئالی یاریزانی تۆتێنهام