مه‌رجه‌عی ئاینی ئێزیدی داوای دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی دوو فه‌رمانبه‌ر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
رێبه‌ری ئاینی ئێزیدی به شه‌رمه‌زاركردنی كوژرانی دوو فه‌رمانبه‌ر له چیای شنگال، داوای دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان ده‌كات.
بابه شێخ مه‌رجه‌عی ئاینی ئێزیدییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندی تاوانی كوشتنی دوو فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی دهۆك شه‌رمه‌زار ده‌كات كه له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه رفێندراون و رۆژی 2 تشرینی یه‌كه‌م ته‌رمه‌كانیان لە چیای شنگال دۆزراونەته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و كرده‌وه ترسنۆكه به به‌رژوه‌ندیی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی و دروستكردنی فیتنه له‌نێوان گه‌لی كورد به‌ته‌واوی ئاینه‌كانییه‌وه ده‌زانێت.
داواشی له لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار كرد رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی یاسا بكرێن و ئاسایشی و ئارامی هاووڵاتییان بپارێزاو بێت.