لە رووداوێكدا 2 كارمەندی دەزگای مین برینداربوون
K24 – چۆمان
لە كاتی پاككردنەوەی یەكێك لە كێڵگە مینەكانی ناوچەی باڵەكایەتی لە سنووری ھەولێر مینێك بە كارمەندانی مین لابەریدا تەقیەوە لە ئەنجامدا 2 مین لابەر بریندار بوون كە یەكێكیان قاچێكی لە دەستداوە.
جەمال جەلال بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مین- ھەولێر بە ماڵپەڕی كوردستان24 رایگەیاند: "لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركی پاككردنەوەی كێڵگەمینی ورلكە لە گوندی ئێنی سەر بە قەزای چۆمان، مینێك بە كارماندانی تیمی مین لابەریدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا كارمەندێك بەناوی عومەر حاجی ئەحمەد قاچی پەڕیووە و بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی ھەولێركراوە، ھاوكات كارمەندێكی دیكە بەناوی كارزان سلێمان برینداروبووە، بەڵام برینەكەی سەخت نییە".
گوتیشی: "لیژنەی تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەست پێدەكەن بۆ ئەوەی ھۆكاری تەقینەوەی ئەو مینە بزانرێت".