ماددەهۆشبەرەکان هەڕەشە لە مەندەلی دەکەن
ئەندام پەرلەمانێکی عێراق لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، هەندێ هەوڵی گوماناوی هەیە بۆ نغرۆکردنی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگاکە لە ماددە هۆشبەرەکان و وتی بوونی چەک لە دەستی مافیاکان دا ئاماژەیەکی مەترسیدارە.
K24 – ههولێر:

پەرلەمانتارەکە ئاماژە بەوە دەکات کە گیرۆدەکردنی گەنجانی رۆژهەڵاتی دیالە و بە تایبەتی مەندەلی، کە دەکەوێتە ٩٠ کیلۆمەتری بەعقوبە بە جۆرەها ماددەی هۆشبەر پەتایەکە، هەڕەشە لە کۆی کۆمەڵگه دەکات.