رێبه‌ری ئایینی ئێزدییان ئه‌و تاوانه شه‌رمه‌زار ده‌كات
دوو فه‌رمانبه‌ری دهۆك له چیای شنگال كوژران
K24 - هه‌ولێر:
رێبه‌ری ئایينی ئێزیدی به شه‌رمه‌زاركردنی كوژرانی دوو فه‌رمانبه‌ر له چیای شنگال، داوای دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان ده‌كات.
بابه شێخ مه‌رجه‌عی ئایينی ئێزیدییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندی تاوانی كوشتنی دوو فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی دهۆك شه‌رمه‌زار ده‌كات كه له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه رفێندراون و رۆژی دووی تشرینی یه‌كه‌م ته‌رمه‌كانیان لە چیای شنگال دۆزراونەته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و كرده‌وه ترسنۆكه به به‌رژوه‌ندیی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی و دروستكردنی فیتنه له‌نێوان گه‌لی كورد به‌ته‌واوی ئاینه‌كانییه‌وه ده‌زانێت.
داواشی له لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار كرد رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی یاسا بكرێن و ئاسایش و ئارامی هاووڵاتییان پارێزاوبێت.