یەكێك لە بریندارانی تەقینەوەی حەسەكە لە دھۆك گیانی لە دەستدا
كەمێك پێش ئێستا یەكێك لە بریندارانی تەقینەوەی حەسەكە لە نەخۆشخانەی دھۆك گیانی لە دەستدا.
پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "یەكێك لەو بریندارانەی تەقینەوەكەی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان كە بۆ چارەسەری تەندروستی ھێنرابوونە دھۆك بەھۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستدا".
پەیامنێران روونیكردەوە: "ئەو بریندارەی گیانی لە دەستدا لە منداڵە و برینەكەی سەخت بوو".
شەوی رابردوو خۆكوژێكی داعش لە ناو ئاھەنگێكی خێزانی كوردان لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان خۆیی تەقاندەوە، بە پێی ئاماری تیمە تەندروستییەكان تا ئێستا زیاتر لە 25 كەس شەھید بوونە و زیاتر لە 90 كەسیش برینداربوونە.
ژمارەیەك لە بریندارانی تەقینەوەكە بۆ چارەسەری تەندروستی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی دھۆك.

.jpg)


