راگەیەندراوێك لە وتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە
باڵى ده‌ستڕۆيشتووى يه‌كێتى به تاودانى ئه‌سپى له‌يه‌كترازانى يه‌كێتى تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ناوه‌ندى بڕيارى يه‌كێتى كه جێگرانى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كه‌ن له راگه‌يه‌ندراوێكدا باڵى ده‌ستڕۆيشتووى يه‌كێتى به تاودانى ئه‌سپى له‌يه‌كترازانى يه‌كێتى تۆمه‌تبار ده‌كات و رايده‌گه‌يه‌نێت كۆبوونه‌وه‌ى ناوه‌ختى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له كێشه‌ى زياتر ده‌گلێنێت به تايبه‌تى ئه‌و سیاسەتە ھەڵەکانی رابردوو کە قەیران لەدوای قەیران و بڕینی مووچەو بارقورسی بژێوی ھاووڵاتیانی لێ کۆتۆتەوە.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه:
ھەڤاڵانی یەکێتی
پیشمەرگە قارەمانەکان
چاوەڕوان نەدەکرا لەم دۆخە ھەستیارەی ناوخۆی یەکێتییدا، ھەوڵی ئەوە بدرێت کۆبونەوە بەناوی مەکتەبی سیاسی بەبێ ئامادەبونی جێگرانی سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لەھەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی ئەنجامبدرێت، کەببێتە ھۆکارێک بۆ زیاتر لەیەکترازان و پەرتەوازەکردنی ریزەکانی یەکێتی.
کەچی بەداخەوە بەدەر لەچاوەڕوانی جەماوەری یەکێتی و بێگوێدانە پرەنسیپ و بنەمای کارکردنی حزبیانە، بگرە بەپێشلکردنی پەیڕەوی ناوخۆش پەنایان بۆ کۆبوونەوەیەکی ناوەختی بەناو مەکتەبی سیاسی برد.
جەماوەری سەربەرزی یەکێتی
کەسوکاری شه‌ھیدان، پیشمەرگە و ریکخستنە دیرینەکان، زیندانیانی سیاسی، ریکخستنەکانی دەروە
ئایا راستە ئیرادەیەکی خۆسەپێن، بێ رەچاوکردنی بنەما دەستوریەکانی یەکێتی و بۆ مەبەستی پەردەپۆشکردنی کێشە ناوخۆیەکان و نواندنی خەمساردی سەبارەت بەکێشە سەختەکانی کوردستان، کۆبونەوەیەکی بڕیار پێنەدراو ئەنجامبدەن و دور لەھەر بەرپرسیارێتیەک، یەکێتیەکەتان، حزبی شەھیدان و چەپکە گوڵەکەی جەنابی مام جەلال بەرەو دوو لەتبونی مسۆگەر تاوبدەن و بگرە زیاتر یەکێتیەکەمان بگلێننە سیاسەتە ھەڵەکانی رابردوو کە قەیران لەدوای قەیران و بڕینی مووچەو بارقورسی بژێوی ھاووڵاتیانی لێ کۆتۆتەوە.
بۆیە لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە کەئێوە بەم ھەنگاوە تاکلایەنە دەتانەوێت یەکێتی بەرەو پەراوێزخستن و پەرتەوازەیی زیاتر ببەن. خۆتان لەچارەسەری راستەقینەی کێشەکان بدزنەوە، کەخواستی ھەموو یەکێتیەکانە و دەرگاکانی گفتوگۆ‌و رێکەوتن
دابخەن.
وتەبیژی ناوەندی بریاری یەکیتی نیشتمانی کوردستان
4/10/2016