مه‌لایه‌كی كورد پاپا ده‌بینێت
داوای لێكردووه پشتگیری سه‌ربه‌خۆی كوردستان بكات
مه‌لایه‌كی كورد له كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاشتی داوا له پاپای ڤاتیكان و به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه كرد پشتگیری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه به‌هۆی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی بووه په‌ناگه‌یه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی پێكهاته جیاوازه‌كانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی ناوچه.
عومه‌ر حه‌سه‌ن مرۆ راگری پەیمانگای زانستە ئیسلامیەكانی كوردستان له 31مین كۆنفرانسی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان له شاری ئه‌سیسی ئیتالیا رایگه‌یاند پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كانی ناوچه به‌هۆی قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه به سه‌ركردایه‌تی بارزانی بووه و نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له باوه‌ش گرتووه، هه‌ربۆیه داوای یارمه‌تی له پاپای ڤاتیكان و به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه كرد بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی گه‌لی كورد بكه‌ن.
نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌دا چاوی به پاپای ڤاتیكان كه‌وت.
كۆنفرانسی ساڵانه ئاشتی و پێكه‌وه ژیان له لایه‌ن رێكخراوێكی كریستیانی كاسۆلیكی بۆ ئاشتی له كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلول رێكخرا.
رێكخراوه‌كه كه له ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تی كریستیانی كاسۆلیكی، ئه‌كادیمی و شاره‌زا پێكهاتووه و 80 هه‌زار خۆبه‌خشی هه‌یه و له ناوچه جیاوازه‌كان هاوكاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن و هه‌وڵی ناوبژیوانی ده‌ده‌ن.