ئەمساڵ سیستمی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانكۆی سەلاحەدین پەیڕەودەكرێت
K24 - ھەولێر
دكتۆر ھێرش عومەر راگری كۆلێژی زانست لە زانكۆی سەلاحەدین بە كوردستان24 راگەیاند: "بۆ وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵ لە زۆربەی كۆلێژەكانی زانكۆی سەڵاحەدین سیستمی خوێندنی پارالێل و ئێواران پەیڕەو دەكرێت".
روونیكردەوە: "سیستمی پارالێل كە سیستمێكی نوێیە جیاوازی لەگەڵ خوێندنی بەیانیان ئەوەیە كە مەرجی تەمەنی تێدانییە ئەو كەسانەی دابڕاون دەتوانن بگەڕێنەوە و درێژە بە خوێندن بدەن، ھەروەھا بە نمرەی كەمتر وەردەگیرێن، جگە لەمانە خوێندنی بەیانیان بە خۆڕاییە و پارالێل و ئێواران بە پارەیە".
راشیگەیاند: "لە ئێستادا خوێندكاران فۆڕم پێشكەش دەكەن و تا 15 ئەم مانگە وەرگرتنی فۆڕمەكان بەردەوام دەبێت و دواتر ناوی ئەو خوێندكارانە ئاشكرا دەكرێت كە وەردەگیرێن".
لەبارەی كرێی خوێندنەوە دكتۆر ھێرش گوتی: "ساڵانە بڕی 2 ملیۆن دینار بۆ ھەر قوتابیەك دیاركراوە".
