كەنەدا لە دۆخی ئاوارەكانی كوردانی ئێزیدی دەكۆڵێتەوە
K24 - ھەولێر
حکوومەتی کەنەدا تیمێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەمەبەستی ئەوەی لە نزیکەوە رەوشی ئاوارەکانی کوردانی ئێزدی ببینن و دواتریش بڕیاربدەن کە چۆن بەباشترین شێواز ھاوکاری بۆ ئەو ئاوارانە دابین بکەن.
جۆن مەکالۆم، وەزیری کاروباری پەنابەرانی کەنەدا بە پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند بڕیارە ئەو تیمە تایبەتییە بەم نزیکانە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و سەردانی کامپی ئاوارەی ئێزدییان بکەن.
ئەم بڕیارەی کەنەدا لە دوای ئەوە هات ژمارەیەک پەرلەمانتاری کەنەدی رەخنەیان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان گرت بەوەی ھیچ ھەڵوێستێکی جیدی نەبووە لەبەرامبەر ئەوەی ھاوکاریی کوردانی ئێزدی بکات کە رووبەڕووی چەندین کاری دڕندانە بوونەتەوە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە.