نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نرخی له نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیی و به رێژه‌ی 2.3% به‌رزبووه‌وه و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوه‌ی برێنت گه‌یشته 52 دۆلار.
یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوه‌ی ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشته 49.92 دۆلار و به رێژه‌ی 2.5% به‌رز بووه‌وه.
له‌ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوو، واتا له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردووه‌وه، نرخی نه‌وت نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ئاسته.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی دووچاری قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی كردووه و ته‌نانه‌ت وڵاتانی وه‌كو ڤه‌نزوێلا و سعوودیه‌ی ناچار كردووه هه‌ندێك رێكاری تایبه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه بگرنه‌به‌ر.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، له ئه‌نجامی گه‌یشتنه رێككه‌وتنی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت كه ئه‌ندامن له رێكخراوی ئۆپێك، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له جیهان.