محهمهد حاجی مهحموود: لەسەر داواى ئەو حزبانە چووینە بەغدا کە دهیانگوت چارەسەر له بەغدایه
وهڵامی رهخنهكان دهداتهوه
K24 - ههولێر:
محەمەد حاجى مەحموود سکرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیستى کوردستان، وەڵامى ئەو رەخنانەی دایەوە کە لە ئەنجامى سەردانى شاندى باڵاى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا ئەنجامیان دا.
سكرتێری حزبی سۆسیالیستى كوردستان دەڵێت: "ئێمە لەسەر داواى ئەو حزبانە چووینە بەغدا، کە وتوویانە چارەسەرى کێشەکان لە بەغدایه".
راشیگهیاند، ئەو حزبانە خۆیان بەرپرسیارن کە لە شاندەکەدا بەشدار نەبوونە، باس لەوەش دەکات سەردانەکەى ئەوان بۆ چارەکردنی کێشەکانى هەرێمی کوردستان بووە لەگەڵ بەغدا.