مه‌سرور بارزانی: ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه ئازادیكردوون، كوردستانیین
پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كان ناكشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی راپۆرتێكی كه‌نالی "سكای نیوز"ی به‌ریتانی رایگه‌یاند، ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن، ناوچه‌ی كوردستانیین و پێشمه‌رگه لێیان ناكشێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ هۆیه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه جێیان بهێڵێت و بكشێته‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵه‌كه، سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، مه‌سرور بارزانی گوتی: "شه‌ڕی موسڵ سه‌خت ده‌بێت، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستن داعش ده‌یه‌وێت به‌رگری بكات و تونێلی زۆری له شاره‌كه لێداوه".
