بارسێلۆنا ماوه‌یه‌كی زۆره چاودێری كڕینی ئه‌م یاریزانه ده‌كات
چه‌ندان یانه‌ی پرێمه‌ر لیگیش چاویان تێبڕیوه
راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ماوه‌یه‌كی زۆر چاوی له كڕینی یاریزانێكی یۆنانی بڕیوه كه له یانه‌ی رۆما یاری ده‌كات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا، ناوی (كۆستاس مانۆلاس) به‌رگریكاری یانه‌ی رۆما خستۆته سه‌رووی ئه‌و لیسته‌ی كه بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌دات.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، چه‌ندان یانه‌ی پرێمه‌ر لیگیش داخوازی ئه‌م یاریزانه‌یان كردووه، به‌ڵام یانه‌ی رۆما ڕه‌تی كردۆته‌وه بیرۆكه‌ی فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه‌ی هه‌بێت.
له لای خۆشییه‌وه، كۆستاس له باره‌ی خواسته‌كانی بارسێلۆنا به وێب سایتی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه خۆشحاڵه كه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بێت كه بارسا گرینگی پێ ده‌دات.
كۆستاسی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، به‌رگریكاری ناوه‌ڕاسته، له هاوینی 2014 له یانه‌ی ئۆلمپیاكۆسی یۆنانه‌وه بۆ رۆما گواستراوه‌ته‌وه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی یۆنانیشه.

كۆستاس مانۆلاس له كاتی دوورخستنه‌وه‌ی تۆپێك له‌به‌رده‌م لیۆنێل مێسی