به‌ وێنه‌...پزیشك گوتی ناتوانێت رێبكات و ئێستاش باشترین یاریزانه‌

فرانكى تاگلیافێری, كچه‌ یاریزانی شۆخ و شه‌نگی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی زگماك، پزيشك به‌دایك و باوكی راگه‌یاندبوو، كه‌ منداڵه‌كه‌یان ناتوانێت له‌سه‌ر قاچه‌كانی رێبكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش بكات، له‌سه‌رخۆ ده‌بێت و تواناى راكردنى نابێت.

دواتر ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌، كه‌ ئێستا بۆ به‌شداریكردنی جامی جیهانی تۆپی پێ بۆ خانمان، له‌ ئه‌رده‌نه‌ و له‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی یاری ده‌كات، بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی.

دایكی فرانكی ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا ورده‌ ورده‌ له‌سه‌ر پێیه‌كانی ده‌ڕۆیشت، دواتر راكردن به‌ خێرایی و ئێستاش یاریزانێكی تۆپی پێیه‌".

فرانكی ته‌مه‌نی خوار 17 ساڵه‌ و له‌ دایكبووی ساڵی 1999یه‌، دایكیشی پێشتر وه‌رزشوان بووه‌ و له‌ یانه‌ی باسكه‌ی كۆلێژه‌كه‌ی یاریزان بووه‌.

ئه‌و یاریزانه‌ شۆخه‌، چه‌ند جارێك وه‌ك باشترین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشانكراوه‌ و خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێبه‌خشراوه‌.