يه‌ڵدرم نوێترين ئامارى كوژراوانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى شهمدينانى ئاشكرا كرد
به ڤيديۆ شوێنى رووداوه‌كه ببينه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، 18 كه‌س له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له شه‌مدينان كوژراوون.
ئه‌مڕۆ له شهمدينانى سه‌ر به پارێزگاى هه‌كارى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى توركياى كرده ئامانج.
له نوێترين زانيارييدا, بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، 10 كه‌س له كوژراوه‌كان له ريزى هێزه ئه‌منييه‌كان بوونه و 8ى ديكه‌يان مه‌ده‌نى بوون.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو, كه ئۆتۆمبێله‌كه به پێنج ته‌ن مادده‌ى تى ئێن تى بۆمبڕێژكرابوو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم, پارتى كرێكارانى كوردستانى به تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ته‌قينه‌وه‌كه ناوبرد.
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌كارى ئاشكرايانكردووه، 27 كه‌سى ديكه بريندار بوون و له‌وانه‌ش 11يان سه‌رباز بوونه.