سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له باره‌ی داهاتی نێوخۆی سلێمانی بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
عه‌لی حه‌مه ساڵح: یه‌كێتی 50-60 ملیار دیناری سلێمانی ده‌بات
K24 - سلێمانی:
لیژنەی بەدواداچوونی داھات و خەرجيیەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی, ئەمڕۆ کۆبوونەوەی یەکەمی خۆی ئەنجامدا و بڕیارە لە یەکشەممەی ھەفتەی داھاتووەوە سەرجەم ئەو فەرمانگانەی سەرچاوەی داھاتن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەسەر بکەنەوە و سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كێتیش له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: لێدوانه‌كانی عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌یوه‌ندییان به كێشه‌كانی نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه.