هه‌وڵى نوێ هه‌يه‌ بۆ رزگاركردنى پێشمه‌رگه‌ ديله‌كان

کەسوکاری پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش داوا لەسەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن کە رۆڵەکانیان لەدەست چەکدارانی داعش رزگاربکات

K24 – هه‌ولێر:

کەسوکاری پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش داوا لەسەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن کە رۆڵەکانیان لەدەست چەکدارانی داعش رزگاربکات، نوێنەری کەسوکاری پێشمەرگە دیلەکانیش باس لەوە دەکات کە ھەوڵی نوێ ھەیە بۆ ڕزگارکردنی پێشمەرگە دیلەکان.