خه‌ڵكى حه‌ويجه پشت له داعش و روو له پێشمه‌رگه هه‌ڵدێن
هه‌ڵاتوانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نزیكبونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه و موسڵه‌وه خه‌ڵكی نایانه‌وێت له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بمێننه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ڵاتنی به لێشاو له حه‌ویجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێكردووه رۆژانه به ده‌یان خێزان خۆیان ده‌گه‌یێننه كه‌ركووك. به پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه له ماوه‌ی چوار مانگدا 30 هه‌زار كه‌س له حه‌ویجه‌وه هه‌ڵاتوون، هه‌ڵاتوانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نزیكبونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه و موسڵه‌وه خه‌ڵكی نایانه‌وێت له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بمێننه‌وه.