کوردستان24 چیرۆکی کوردانی هه‌رێمی ستاڤره‌پۆل دەگێڕێتەوە
"بیرمان هه‌میشه له كوردستانه"
K24 - مۆسكۆ
هه‌رێمی ستاڤره‌پۆل، یه‌كێكه له هه‌رێمه مه‌زنه‌كانی رووسیا كه ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی تێدا ده‌ژی، ئه‌و كوردانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر زێدی باب و باپیرانی خۆیان دوورن ده‌ڵێن، ئه‌گه‌رچی به‌جه‌سته له نیشتیمان دوورین، به‌ڵام بیرمان هه‌میشه له كوردستانه.
نوێنه‌رانی چین و توێژه‌كانی كوردانی ستاڤره‌پۆل له رێگەی كوردستان24 ـه‌وه په‌یامی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌كه‌ن.