ڤيديۆ.. ته‌وقه‌یه‌ك پۆسته‌كه‌ى له‌ق ده‌كات
چالاكانى سه‌ر به ره‌وتى پارێزگارانى ئێران داوايان كرد, جێگرى سه‌رۆك كۆمارى وڵاته‌كه‌يان مه‌عسومه ئيبتكار ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
چالاكانى سه‌ر به ره‌وتى پارێزگارانى ئێران داوايان كرد, جێگرى سه‌رۆك كۆمارى وڵاته‌كه‌يان مه‌عسومه ئيبتكار ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
مه‌عسومه ئيبتيكار, له كاتى پێشوازيكردنى له ژنه وه‌زيرى ژينگه‌ى ئه‌ڵمانيا بارباره هندريكس ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵ ناوبراو كرد و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زايه‌تى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هۆكارى ئه‌و ناڕه‌زايه‌تييه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بارباره هندريكس به قژه كورت و چاكه‌ت و پانتۆڵه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى پياوانه و پارێزگاره‌كانى ئێران وايان زانيوه ناوبراو پياو بووه.
له ئێران‌دا ته‌وقه‌ى نێوان ژن و پياو قه‌ده‌غه‌يه.
هندريكس يه‌كه‌م ژنه وه‌زيرى هاوڕه‌گه‌زبازى ئه‌ڵمانييه كه له 2013ه‌وه ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه.
مه‌عسوومه ئيبتيكار يه‌كه‌م ژنه گه‌يشتبێته پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار و پێشتر له 1997 تا 2005 ئه‌و پۆسته‌ى له‌سه‌ر ده‌مى محه‌ممه‌د خاتمى پێدراوه.
ڤيديۆكه‌ى ببينه: