عه‌بادی: لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی مووسڵ هه‌یه
به‌مزووانه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و سه‌نگه‌ره‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، به‌مزووانه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌ستپێده‌كات.
عه‌بادی راشیگه‌یاند، داعش ناوچه‌كانی وێران كردووه و گوتی: "ئێمه ئه‌و ناوچانه ئازاد و ئاوه‌دانده‌كه‌ینه‌وه" و راشیگه‌یاند، عێراق گه‌یشتووه‌ته دواقۆناخی شه‌ڕ له دژی داعش.
لای خۆیه‌وه نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعش، نزیكبووه‌ته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا راشیگه‌یاند، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له كاروباری عێراق قه‌بووڵ و ناكه‌ن و گوتی: "بۆچی له سه‌ره‌تای شه‌ڕی دژی داعش، توركیا هاوكاری نه‌كردین".
سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان دێت، بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ.