زیاتر لە 20 قوتابخانە دادەخرێن
K24 - سۆران
بەھۆی قەیرانی دارایی و لەچوارچێوەی پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی خەرجیەکان، 23 قوتابخانە لەدەڤەری سۆران داخران، ھاوکات ژمارەیەک لەھاونیشتمانی سنورەکەش بۆ دانەخرانی ژمارەیەکی زیاتری قوتابخانە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان لەکرێی ساڵانەی خانوو باڵاخانەکانیان بەخشیووە.