ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له به‌غدا به ده‌یان كه‌س ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ناوه‌ڕاستی مه‌راسیمی عاشورا له به‌غدای پایته‌خت 31 كه‌س ده‌كوژێت و نزیكه‌ی 30 دیكه‌شی بریندار ده‌كات.
خۆكوژێك به پشتوێنێكی بۆمبه‌كراو له میانه‌ی مه‌راسیمی عاشورا له‌ناو خێوه‌تێكی پر له به‌شدارانی مه‌راسیمه‌كه له ناوچه‌ی شه‌عب له باكووری به‌غدا خۆی ته‌قاندنه‌وه
به‌رپرسانی به‌غدا رایانگه‌یاند هه‌ندێ كه‌س بۆ به‌شداری له مه‌راسیمی تازه‌یه‌ی هاووڵاتییه‌كی ناوچه له شوێنه‌كه كۆ ببوونه‌وه.
خیوه‌ت له ناو بازارێكی قه‌ره‌باڵغی ناوچه‌ی شه‌عب دانرابوو.