خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند هاتنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان
ره‌تیده‌كه‌نه‌وه له رێگای كارتی یاری سوودی 3% وه‌ربگرن
K24 – هه‌ولێر:
خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند جارێكی دیكه هاتنه‌وه ده‌نگ و له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه داوای ماف و پشكه‌كانیان له خاوه‌نی پرۆژه‌كه"شاسوار عه‌بدولواحید" ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا،نوێنه‌ری خاوه‌ن پشكه‌كانی پرۆژی چاڤی لاند جارێكی دیكه داوایكرد"قازانجی هه‌ر دوو ساڵی 2014 و 2015 ی پرۆژه‌كه بدرێت به خاوه‌ن پشكه‌كان، كه‌ماوه‌ی دوو ساڵه پاره‌یانداووه و تا ئێستا هیچ خێرێكیان له‌و پرۆژه‌یه نه‌دیووه.
هێمن ره‌سوڵ وه‌ك نوێنه‌ری خاوه‌ن پشكه‌كان بۆ میدیاكان قسه‌یكرد و رایگه‌یاند" خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا قازانج و پاره‌ی قه‌رزی حكومه‌تی بۆ خۆی بردووه و خاوه‌ن پشكه‌كانی بێبه‌ش كردووه.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا كه ئه‌مرۆ له سلیمانی ئه‌نجامداراو و كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به گروپی كۆمپانیاكانی نالیا ئاماده‌ی نه‌بوون،نوێنه‌ری خاوه‌ن پشكه‌كان هه‌وڵێكی كۆمپانیاكه‌یان وه‌ك فێڵێك له قه‌ڵه‌مدا به‌وه‌ی ویستوویانه ته‌نها قازانجی 3% پرۆژه‌كه بده‌ن به خاوه‌ن پشكه‌كان ئه‌ویش به رێگای كارتی یارییه‌كانی ناو پرۆژه‌كه ئه‌مه‌ش جێگای قبوڵ كردن نییه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانی پرۆژه‌كه كه ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه له رێگه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌كه‌وه داوای مافه خوراوه‌كانیان ده‌كرده‌وه،له پرۆژه‌ی "چاڤی لاند"خاوه‌ن پشكه‌كان به سه‌رمایه‌ی "30" ملیار دینار پشكدارییان كردووه و شاسوار عه‌بدولواحید به بڕی"57" ملیار دینار به‌شداره و بڕی "48" ملیار دیناریش به قه‌رز له حكومه‌ت وه‌رگیراوه، به‌ڵام له لایه‌ن خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌وه قازانجی ئه‌و پاره قه‌رزه‌ی حكومه‌تیش بۆ خۆی ده‌بات سه‌ره‌ڕای بێبه‌شكردنی خاوه‌ن پشكه‌كانی دیكه،هه‌روه‌ها رێژه‌ی پشكه‌كانی بۆ 78% به‌رز كردووه‌ته‌وه،هه‌ر بۆیه داوا ده‌كه‌ن دووباره رێژه‌ی پشكه‌كان بخه‌مڵێنرێته‌وه.
نوێنه‌ری خاوه‌ن پشكه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه شاسوار عه‌بدولواحید پرۆژه‌كه‌ی دووچاری قه‌رزێكی"24" ملیار دیناری كردووه،له كاتێكدا هه‌ر خۆی خاوه‌نی پرۆژه‌ی چاڤی لاند و گروپی كۆمپانیاكانی نالیایه، به‌لام گرێبه‌ستێكی له نێوان هه‌ر دوو كۆمپانیاكه‌دا واژۆ كردووه كه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیای نالیایه و چاڤی لاند قه‌رزار كراوه.
خاوه‌نی پشكه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جاره ناڕه‌زایی و گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن،جارێكی دیكه هاتنه‌وه ده‌نگ و رایانگه‌یاند" كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابین قازانجی پشكه‌كانمان له قازانجی ساڵی 2016 به رێگای كارتی یارییه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه پێبدرێت،ئه‌و نوێنه‌ره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان نموونه‌ی به‌وه هێناوه‌ته‌وه،چۆن ده‌كرێت خه‌ڵكانێك هه‌ن بایی "100" ملیۆن دینار پشكیان له‌و پرۆژه‌یه كریووه،له به‌رامبه‌ردا سێ ملیۆن دیناری وه‌ك قازانجی 3% بۆ بكه‌ی به كارتی یاریكردن و ناچاری بكه‌یت ئه‌و سێ ملیۆنه بدات به یاری له پرۆژه‌كه‌ی خۆت،ئایا كه‌سێك چۆن ئه‌و پاره‌یه له یاری ناو چاڤی لاند خه‌رج بكات.