به ڤيديۆ.. له پايته‌ختى رۆشنبيرى هۆيها له فه‌رهاد پيرباڵ ده‌كرێت
پیرباڵ مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1994 دواى شه‌ش مانگ له ده‌ستپێكى شه‌ڕى ناوخۆ گەڕاوەتەوە کوردستان و له يه‌كه‌م كاريشيدا له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له نووسه‌رانى كورد بڕيارياندا ئاگر له جه‌سته‌يان به‌رده‌ن ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕى ناوخۆ رانه‌گيرێت.
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكراوه‌ته‌وه, كه تێيدا ژماره‌يه‌ك له كه‌سانى ناو بازار و به‌رده‌ركى سه‌راى سلێمانى سوكايه‌تى به دكتۆر فه‌رهاد پيرباڵ نووسه‌ر و مامۆستاى زانكۆ ده‌كه‌ن.
وه‌ك له گرته ڤيديۆيه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت, دكتۆر فه‌رهاد پيرباڵ له ناو ئاپۆراى خه‌ڵكێكدايه كه جوێنى پێ ده‌ده‌ن و ئه‌ويش كتێبێكى به‌ده‌سته‌وه‌يه و ناچارى ده‌كه‌ن شوێنه‌كه به خێرايى به‌جێبهێڵێت.
پيرباڵ كه به ديارترين قه‌ڵه‌مى بوارى لێكۆڵينه‌وه‌ى مێژووى رۆژنامه‌وانى كورديى و رێبازه ئه‌ده‌بييه‌كان و هونه‌ر ده‌ناسرێت, له ماوه‌ى رابردوودا به هۆى هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌كانييه‌وه رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى سوكايه‌تيپێكردن و ناوزڕاندن له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى ئينسكلۆپيدياى ئازاد, پيرباڵ لە ساڵی 1961لە ھەولێر لە دایکبووە و لە 1984 لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە.
له هه‌مان ساڵدا چووەتە ڕیزی یەکێتی نووسەرانی كورد له شاخ. هه‌ر له‌وێش یەکەمین کتێبی چاپ کردووە کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی "ماڵئاوایی وڵاتەکەم".
ئەو لە پێناو ئەوەی خزمەتی سەربازیی رژێم ناکات چوەتە ئێران، ھەشت مانگ لە ئێران ماوەتەوە. دوایی چوەتە ئا‌ڵمانیا ئینجا دانيمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکوومەتی فەرانسە کە لەلایەن ئەنیستیتۆی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چوەتە فەرانسە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە وێ ماوەتەوە.
پیرباڵ مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1994 دواى شه‌ش مانگ له ده‌ستپێكى شه‌ڕى ناوخۆ گەڕاوەتەوە کوردستان و له يه‌كه‌م كاريشيدا له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له نووسه‌رانى كورد بڕيارياندا ئاگر له جه‌سته‌يان به‌رده‌ن ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕى ناوخۆ رانه‌گيرێت. هه‌فته‌يه‌ك دوای تەواوکردنی دکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری "مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی"دا لە ساڵی 1994 لە زانکۆی سەلاحەدین دامەزراوە.
پیرباڵ کاتێک کە لە دانمارک و ئا‌ڵمانیا بووە وەکوو سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەبی، وەکوو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆر لە گۆڤارەکانی وەک خەرمانە و نودەم لە ستۆکھۆڵم، یەکگرتن و دەروازە لە دانمارک، ھیوا لە پاریس وە، ھەروەھا گەلێک گۆڤاری دیکەش وەکوو دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان کاری کردووە، لە 1994 کە ھاتوەتەوە کوردستان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەرپرسی لاپەڕە بووە، لە "گۆڤاری وەرگێڕان" سەرنوسەر بووە کە لە وەزارەتی رۆشنبیری دەردەچوو. ئەو ھەروەھا لە زۆر گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکە دا وەکوو نووسەر یان سەرنووسەر بەشدار بووە.
وه‌ك خۆى له به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنيدا رايگه‌ياند, نزيكه‌ى 70 كتێبى به‌چاپ گه‌ياندووه. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه به‌شێكى به‌رهه‌مه‌كانييه‌تى:
ماڵئاوا ئەی ووڵاتی من لەساڵی 1988
سەرچاوەکانی کوردستان (لێکۆڵینەوە) لەساڵی 1998
وێنەی کوردەکان لە ئەرشیڤی وێنەیی کوردناسێکی ئەورووپی ساڵی 1998
ئینجیل لە ئەدەبیاتی مێژووی کورد (١٨٥٧-١٩٥٧)
دەستپێکی سەرھەڵدانی پەخشانی کوردی لەساڵی 1999
پەتاخوراوەکان (چیڕۆک) ساڵی 2000
بۆ ڕۆدانی کوڕم (ڕۆمان)
مولازم تەحسین و شتی‌تریش
جیاوازی نێوان من و شێت
حەوت وێنەی روتی ژنی جەنابی وەزیر (ڕۆمان)
حەشیشەکێشەکان (شانۆنامە)
سانتیاگۆ دیکۆمپۆستیلا
منداڵباز (ڕۆمان)
پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین (ڕۆمان)
ژەنەراڵ شەریف پاشا (ژیاننامە)
عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری
هوتێل ئەوروپا (ڕۆمان)
ڕێبازە ئەدەبییەکان
نوسەرێکی گێل (شانۆنامە)