پێشمەرگە بۆ شەڕی مووسڵ ئامادەیە
K24 - ھەولێر
پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنی مووسڵ لە ئامادەباشی تەواودایە و داعشیش لە دەوروبەری مووسڵ هاوشێوەی گەیارە دەستی بە سوتاندنی نەوتی رەش کردوەو بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو دوو لیوایەی پێشمەرگە ئەمەریکا پرچەکی کردوون بەشداری ئۆپەراسیۆنی سەنتەری مووسڵ دەکەن.