به‌ڤيديۆ.. له‌ميسر شوفێرێكى تاكسى ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا
به‌هۆى برسێتييه‌وه بوو
K24- هه‌ولێر
شوفێرێكى تاكسى له ناوچه‌ى سه‌يد جابر له شارى ئه‌سكه‌نده‌رييه، به‌هۆى برسێتييه‌وه ئاگرى له جه‌سته‌ى به‌ردا.
دوێنێ شه‌ممه 15ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 شوفێرێكى تاكسى له به‌رده‌م يه‌كێك له باڵاخانه حكومييه‌كانى ناوچه‌ى "سه‌يد جابر" له شارى ئه‌سكه‌نده‌رييه‌ى ميسر به‌نزين به‌خۆيدا كرد‌و ئاگر له جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا.
به‌پێى سه‌رچاوه ميسرييه‌كان، شاهێدحاڵێكيش له‌ساته‌وه‌ختى رووداوه‌كه له‌نزيكه‌وه له‌گه‌ڵى ده‌بێت به‌ناوى "عه‌بدولعه‌ليم محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌ليم" ته‌مه‌نى 32 ساڵ، هه‌وڵده‌دات قه‌ناعه‌تى پێ بكات خۆى نه‌سووتێنێ، به‌ڵام ئه‌و شوفێره به‌هۆى بارودۆخى ژيانى و برسێتييه‌وه كۆنتڕۆڵى خۆى له‌ده‌ستده‌دات و خۆى ده‌ستووتێنێ.
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌سكه‌نده‌رييه، ئاشكرايكرد، ئه‌م گه‌نجه‌ى خۆى سووتاندووه ناوى "ئه‌شڕه‌ف محه‌مه‌د شاهين"ه و شوفێرى تاكسييه، ته‌مه‌نى 30 ساڵه، له 95% له‌شى سووتاوه و له‌دۆخێكى مه‌ترسيداردايه.
زياتر له پێنج ساڵه، ميسر بارودۆخى ئابوورى ناجێگيره و خه‌ڵكى كه‌وتوونه‌ته بارودۆخێكى زۆر سه‌خت، هه‌ر به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌وه له يه‌نايه‌رى ساڵى 2011ه‌وه چه‌ندين خۆپيشاندانى سه‌رتاسه‌رى له‌دژى حوكمڕانه‌كانى ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چووه، تا ئێستا دوو سه‌رۆك كۆمار له پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه.
چالاكوانانى ميسر له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان له‌مانگى داهاتوو، خۆپيشاندانێكى سه‌رتاسه‌رى دژى عه‌بدولفه‌تاح سيسى، سه‌رۆك كۆمارى ميسر ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه: المصرى اليوم