به‌ ڤیدیۆ: عه‌بادی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵی راگه‌یاند

K24 – هه‌ولێر

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ له‌ چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند.

عه‌بادی له‌ وته‌یه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراقی روو له‌ خه‌ڵكی موسڵ كرد رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستیپێكرد و ته‌نیا سوپا و پۆلیس ده‌چنه‌ ناو سه‌نته‌ری شار. داواشی له‌ خه‌ڵكی موسل هاوكاری هێزه‌ عێراقییه‌كان بكه‌ن.