شێخ جه‌عفه‌ر : پێشمه‌رگه هێڵی به‌رگری داعش تێك ده‌شكێنێت
K24 – هه‌ولێر
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵه كه له میحوه‌ری خازر ده‌ستیپێكردووه و هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌م میحوه‌ر له پێشڕه‌وی دان و شكاندنی ئه‌و هێڵه به‌رگرییه كه داعش له‌م ناوچه‌یه دروستكردووه، كارئاسانییه‌كی زۆره بۆ ئازادكردنی موسڵ و ئه‌و هێزانه‌ی كه دواتر به‌ره‌و موسڵ ده‌چن.
هه‌روه‌ها گوتی له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه ئازاد ده‌كه‌ن كه به پێی پلان بۆیان ده‌ستنیشانكراوه، هه‌رچه‌نده داعش ئاسته‌نگی زۆر دروستكردووه وه‌ك دانانی مین و لێدانی خه‌نده‌ق و سوتاندنی نه‌وتی ره‌ش، به‌ڵام به‌رنامه و رێنمایی باش دانراوه بۆ تێشكاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه و پاراستنی گیانی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه.