عه‌زیز وه‌یسی: پێشمه‌رگه له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆن 3 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وی كردووه
K24 – هه‌ولێر
عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی رایگه‌یاند به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه له لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه بۆیان دانراوه كار ده‌كه‌ن و به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ بوونه.
وه‌یسی له چیانی زه‌ردك به كوردستان24 سه‌باره‌ت به هه‌مانگی هێزی زێره‌ڤانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆن رایگه‌یاند پێشوه‌خت هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوان ته‌واوی هێزه‌كانی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆن كراوه، كه چۆنییه‌تی هه‌ماهه‌نگی به‌شێك بووه له پلانی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و به پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه كار ده‌كه‌ن كه بۆیان دانراوه.
له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ گوتی 3 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه و له رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی پلانی دارێژراو وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.