رێباز بێركۆتی: سەرۆك بڕیاریداوە بە ھەموو توانا و مەعنەوەیەتێكەوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ
"ئێمە گوێ بە گرفتە سیاسییە ناوخۆییەكان نادەین"
K24 – خازر
لە میانی بەشداریكردنی لە رووماڵی كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ، رێباز بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر راگەیاند: "سەركەوتنەكانی پێشمەرگە وەك لە وتەكانیدا سەرۆك بڕیاریداوە بە ھەموو توانا و مەعنەوەیەتێكەوە، بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ، ئێمە گوێ بە گرفتە سیاسییەكان نادەین، ھێزی پێشمەرگە ھێزی خەڵكی كوردستانە و مەعنەویەتی بەم گرفتە بچووكانە دانابەزێت".
رێباز بێركۆتی گورتیشی: "وەك پاڵشتی مەعنەوی بۆ پێشمەرگە بەشدارین لە ئۆپەراسیۆنەكە و خۆشمان ھەر پێشمەرگەین، ئۆپەراسیۆنەكە دەستیپێكردووە و ھێزی پێشمەرگە رۆڵی سەرەكی ھەیە لەم ئۆپەراسیۆنە و داعش لە شكستدایە و توانای بەرگری نەماوە".