بە ڤیدیۆ..تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكانی داعش ببینە

K24 – ھەولێر

تۆڕی پەیامنێرانی كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایانگەیاند: "داعش ھەوڵیدا بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكرا و خۆكوژەكانی رێگری لە پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە بكات، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەردەوامە لە پێشڕەوییەكان و تا ئێستا 9 گوندیان كۆنتڕۆڵكردوەتەوە و 3 ئۆتۆمبێلیان بە چەكی میلان تەقاندوەتەوە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستیپێكرد و ھێزی پێشمەرگە لە سێ میحوەرەوە بە بەشداری چوار ھەزار پێشمەرگە دەستی بە ھێرش بردن كردن بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی داعش، بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرانمان پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە و فەرماندەكانی پێشمەرگەش دەڵێن لە ماوەیەكی نزیك پێشمەرگە سەرجەم ئەو ناوچانە كۆنتڕۆڵ دەكاتەوە كە لە پلانی قۆناغی یەكەمدا دیاركراون.