به ڤیدیۆ: پێشمه‌رگه شه‌ری ماڵ به ماڵ ده‌كات
داعش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان جێده‌هێڵن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له گوندی "بازگرتان" ماڵ به ماڵ به دوای چه‌كدارانی داعشدا ده‌ڕۆن و ئه‌و پاشماوانه‌ی داعش كه له گونده‌كه‌دا مابوون كۆتاییان پێده‌هێنن.
كامێرای كوردستان 24 شان به شانی پێشمه‌رگه‌كان شه‌ڕی ناو ماڵه‌كان ده‌گوازێته‌وه و دواین شه‌ڕ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی ناو گونده‌كه ده‌گوازێته‌وه.
پێشمه‌رگه‌كان له ناو گونده‌كه‌وه قسه‌یان بۆ "به‌رگه‌شت ئاكره‌یی" په‌یامنێری كوردستان 24 كرد و به حه‌ماسه‌ت و خۆشی ده‌ربڕینه‌وه ئاماژه‌یان به سه‌ركه‌وتنه‌كانیان ده‌كرد و رایانگه‌یاند" ئه‌گه‌ر"مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانیان پێ بكات ئه‌وه له پێشڕه‌وی به‌رده‌وام ده‌بن و تا سه‌نته‌ری شاری موسڵ ناوه‌ستن.
گوندی "بازگرتان" له چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵدا له‌گه‌ڵ "6" گوندی دیكه تا ئێستا كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه و چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه ده‌ركراون.
پێشمه‌رگه له سێ قۆڵه‌وه له پێشڕه‌ویدایه و تا ئێستا توانیویانه "7" گه‌ند كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه و "5" له‌و گوندانه ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – موسڵ و دوو گوندی دیكه‌ش كۆنترۆڵكراوه كه ده‌كه‌ونه به‌ره‌ی شه‌ڕ له چیای زه‌ردك.