بە ڤیدیۆ.. تەواوی ئەو ناوچانە رزگاركران كە لە پلانی ئەمڕۆی پێشمەرگە دابوون

K24 – ھەولێر

لە میانی بەشداریكردنی لە رووماڵی كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەكەكانی 70 ھێزی پێشمەرگە رایگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە سەرجەم ئەو ناوچانەی كۆنتڕۆڵكردەوە كە لە پلانی ئەمڕۆدا دیاركرابوون".

ئاشكرای كرد: "ھێزی پێشمەرگە توانی كەمتر لە وادەی خۆی ئەو ناوچانە رزگار بكات، ئەم شوێنانە ھی ئەوەن بە چەند رۆژێك كۆنتڕۆڵ بكەنەوە، بەڵام پێشمەرگە لە چەند كاتژمێرێك كۆنتڕۆڵی كردنەوە".

جەعفەر شێخ مستەفا گوتیشی: "داعش لەم ناوچانە ئامادەكاری باشیان كردبوو بۆ بەرگریكردن، بەڵام پێشمەرگە سەنگەرەكانی ئەوانی شكاند و باوەڕدەكەم لە شوێنەكانی دیكە لە ماوەیەكی كەمتر شكست دەھێنن".