بە ڤیدیۆ..ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك تیمی كوردستان24 تەقێندرایەوە
ھەموو كارمەندانی كوردستان24 سەلامەتن
K24 – ھەولێر
كەمێك لەمەوبەر خۆكوژێكی داعش بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ویستی لە نزیك ھێزەكانی پێشمەرگە و تیمی رۆژنامەوانی كوردستان24 خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام بەرلەوەی بگاتە شوێنێ مەبەست ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن پێشمەرگە تەقێندرایەوە.
بەرگەشت ئاكرەیی پەیامنێری كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "خۆكوژێكی داعش بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو دەیویست خۆی بە ھێزەكانی پێشمەرگەدا بتەقینێتەوە، تیمی كوردستان24 یش لە نزیك ئەو شوێنە بوون، بەڵام بەر لەوەی بگاتە شوێنی مەبەست ھێزەكانی پێشمەرگە بە چەكی میلان ئۆتۆمبێلەكەیان تەقاندەوە".
گوتیشی: "ھەرچەندە تەقینەوەكە لە ئێمەوە نزیك بوو، بەڵام خۆشبەختانە سەرجەم كارمەندانی كوردستان24 كە لەگەڵ ئەم تیمەدابوون سەلامەتن و بەردەوامین لە رووماڵكردنی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە ناوچەكە".