ئه‌م ته‌قينه‌وه‌يه ته‌نيا له كوردستان 24 ده‌بينى
تيمى كوردستان 24 له نزيكه‌وه ديمه‌نى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوى داعشيان تۆمار كردووه
K24 – هه‌ولێر:
تيمێكى رۆژنامه‌وان و په‌يامنێرانى كوردستان 24 له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه شانبه‌شانى هێزى پێشمه‌رگه رووماڵى ئۆپراسيۆنى پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانى ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا تيمى كوردستان 24 له نزيكه‌وه ديمه‌نى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوى داعشيان تۆمار كردووه, كه به ئاراسته‌ى سوپاى عێراق به خێرايى دێت و خۆى به تانكێكى سوپادا ده‌ته‌قێنێته‌وه.
به هۆى رووماڵى پيشه‌ييانه‌ى ئۆپراسيۆنى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقه‌وه گرته و تۆماره ڤيديۆييه‌كانى كوردستان 24 له ئاستى جيهاندا بوونه‌ته جێى بايه‌خى ئاژانس و كه‌ناڵه‌كانى ميديا.