كۆميديا.. "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى" داوايه‌كى سه‌ير له عه‌بادى ده‌كات
هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ دهوڵهتهكهيدا كۆنگره‌يه‌ك بۆ قه‌ڵاچۆكردنى تيرۆر ساز بكات و بهغداديش بخاته ناو سيستمى پشكپشكێنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌بو به‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش داوا له عێراق ده‌كات رێزى مافى دراوسێيه‌تى بگرێت و هێرش نه‌كاته سه‌ر موسڵ له برى ئه‌وه هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ دهوڵهتهكهيدا كۆنگره‌يه‌ك بۆ قه‌ڵاچۆكردنى تيرۆر ساز بكات و بهغداديش بخاته ناو سيستمى پشكپشكێنه‌وه.
له سه‌ر شێوه‌ى ئه‌بو به‌كر به‌غدادى كه له يه‌كه‌م وتارى خيلافهتهكهيدا له موسڵ ده‌ركه‌وتبوو، گه‌نجێكى عێراقى به ناوى ئه‌حمه‌د وه‌حيد ستاند ئاپێكى كۆميديى له دژى داعش و خهليفهكهى ئاماده كردووه و له‌و ستاندئاپهدا ئه‌حمه‌د وه‌حيد له سه‌ر شێوه‌ى به‌غدادى ده‌رده‌كه‌وێت و بۆ گاڵته پێكردن چه‌ند هه‌ڵوێستێكى پێكه‌نيناوى ده‌رده‌بڕێت.
ناوبراو ده‌ڵێت: ئه‌ى خه‌ڵكينه، ئه‌هلى عێراق گه‌يشتنه رۆخى موسڵ.. داوا له عێراقييه‌كان ده‌كه‌م موراعاتى مافى دراوسێيه‌تى بكه‌ن و نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌كانى رابردووه‌وه كه شه‌ڕى ئێرانيان كرد و دواتر شه‌ڕى كوهيتيان كرد و ئێستاش ده‌يانه‌وێت شه‌ڕى دراوسێيهكى "بێوهى وه‌ك ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د وه‌حيد، به‌رده‌وام ده‌بێت له لاسايكردنهوهى ئه‌بو به‌كر به‌غدادى و ده‌ڵێت: "هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌م كۆنگره‌يه‌كى هاوبه‌ش بۆ قه‌ڵاچۆكردنى تيرۆر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ساز بكات".
هه‌روه‌ها له برى به‌غدادى ده‌ڵێت: "داوا له ئه‌هلى عێراق ده‌كه‌م روو نه‌كه‌نه موسڵ و وه‌رى نه‌گرنه‌وه, يه‌ك به يه‌كى عێراقييه‌كان سوێند ده‌ده‌م جا ئايفۆنى بن يان گهلاكسيانه بن يا مهرديدى بن ياخود ئهتلهكتيكهوى بن چونكه من به‌رشه‌لۆنه‌م حه‌ز لێ نييه".
له كۆتايى قسه ته‌نزئامێز وگاڵتهجاڕييهكانيدا، به‌غدادى ده‌ڵێت: "داواكارم له حكومه‌تى عێراق بمخاته ناو سيستمى پشكپشكێنه‌وه چونكه من ئه‌هلى ئه‌و كاره‌م".