بارزانی: له كوێ پێویست بێت پێشمه‌رگه ده‌مێنێته‌وه
"مووسڵ كۆنتڕۆڵده‌كرێته‌وه به‌ڵام شه‌ڕ له دژی تیرۆریستان كۆتایی نایه‌ت"
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی فه‌رمانده هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته میحوه‌ری خازر و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌و میحوه‌ره به‌سه‌ركرده‌وه.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای گه‌یشتنه به میحوه‌ره‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه و خاڵی وه‌رچه‌رخانی شه‌ڕی دژی داعشه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشتر سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و له باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه رێككه‌وتوون.
بارزانی له‌و میحوه‌ره‌وه دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وه قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تا ئێستا سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ستهاتووه و 200 كیلۆمه‌تر زه‌وی كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، ئه‌وه یه‌كه‌مجار پێشمه‌رگه و سه‌ربازی عێراقی، خوێنییان تێكه‌ڵده‌بێت و له دژی دو‌ژمنێك ده‌جه‌نگن.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا گوتی: "ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووی و خاڵێكی وەرچەرخان بوو لە شەڕی داعش، یەكەمجارە خوێنی پێشمەرگە و سوپای عێراق تێكەڵ دەبێت".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، به به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق و حه‌شدی و هیزه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌ستیپێكرد.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان پێیان خۆش بوو له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی سه‌ربازی، رێككه‌وتنێكی سیاسیش بۆقۆناغی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه له دوای داعش هه‌بایه.
بارزانی راشیگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی دێت و مووسلێش كۆنتڕۆڵده‌كرێته‌وه، به‌ڵام شه‌ڕی تیرۆریستان كۆتایی نه‌هاتووه و ره‌نگه داعش به جۆر و شێوازی دیكه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه بۆ شه‌ڕی تیرۆریستان به‌ر له هاتنی داعش‌یش ئاماده‌بووینه و له‌دژیان جه‌نگاوین".
له باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، له‌و ناوچانه‌ی تازه كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، له هه‌ر شوێنێك پێویست بێت پێشمه‌رگه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به هاتنی ئاواره له مووسڵه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك دراوه كه‌مترین رێژه‌ی خه‌ڵك ئاواره‌بێت، چونكه ئێستا یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار ئاواره له هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كراوه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، له باره‌ی بوونی هێزه‌كانی سوپای توركیا له باشیك، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا هه‌بێت.