پێشمهرگه تۆنێلهكانی داعش ئاشكرا دهكات
ئامادهكارییان كردووه چهند رۆژێك له تونێلهكهدا بمێننهوه
K24 - ههولێر:
لە ئۆپەراسیۆنەکەی 17ی مانگی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە ماوەیەکی کەمدا توانیان 9 گوند کۆنترۆڵ بکەنەوە لە یەکێک لەو گوندانەدا پێشمەرگە تونێلێکی چەکدارانی داعش دەدۆزنەوە کە بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکان بەکارھێناوە.
لە تونلێکەدا خواردن و ئاو و کارەبا و پێخەف و پێداویستی رۆژانەی چەکدارانی داعشی تێدایە، بەشێوهیەک کە توانیویانە بۆ چەند رۆژێک لەژێر زەویدا خۆیان بشارنەوە.