بە ڤیدیۆ.. كوردستان24 دەچێتە نێو جبەخانەیەكی داعش

K24 – حەمدانیە

دوای ئەوەی دوێنێ سوپای عێراق چەند ناوچەیەكی لە سنووری قەزای حەمدانیە رزگاركرد، تیمی كوردستان24، وەك یەكەم میدیا دەچێتە نێو گوندی تەپەی سەر بەو قەزایە و وێنەی جبەخانەیەكی چەكدارانی داعش دەگرێت كە لەو گوندە لە دوای خۆیان جێیان ھێشتووە.

ھونەر ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24 لە گوندی تەپە رایگەیاند: "ھێزە عێراقییەكان كێوماڵی ئەو ناوچانە دەكەن، بەڵام ھێشتا ئەو شوێنەیان كێوماڵی ئەو شوێنەیان نەكردووە كە تیمی كوردستان24، رووماڵی زانیارییەكان دەكات و وێنەی پاشماوەكانی داعش دەگوازێتەوە".

پەیامنێری كوردستان24 دەچێتە ناو یەكێك لە جبەخانەكانی داعش كە لەناو ماڵەكان دایانناوە 50 تا 60 ھاوەنی 120 ملیمی لێیە، بەسەدان بۆمبی چێنراو كە ئامادەیان كردوون و دەستكردی خۆیانن لەو شوێنە جێیان ھێشتووە.